فۆتۆ: عه‌بدوڵا ئیبراهیم
ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان دیدارێك له‌گه‌ڵ ڕۆشنبیران و ڕوناكبیران ساز ده‌كات.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 4 ى شوباتى 2017، مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوو له هۆڵی هۆتێل تایتانیك له شارى سلێمانى دیدارێكى له‌گه‌ڵ ڕۆشنبیران و رووناكبیران ساز كرد.
له دیداره‌كه‌دا ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له كه‌سایه‌تى و ڕۆشنبیر و رووناكبیران ئاماده‌ى بوون.
سازكردنى ئه‌م دیاره له چوارچێوه‌ى ساڵیادى ڕاگه‌یاندنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستاندایه، كه له 6/2/1994 وه‌كو حزبێكى سیاسی مه‌ده‌نى میانه‌ڕه‌و خۆى راگه‌یاند.