له‌رۆژی یادی له‌دایكبونی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا محمد (ﷺ) ڤیستیڤاڵی باڵاپۆشی بۆ زیاتر له 250 كچ له‌شاری هه‌ولێر سازكرا.
رۆژی شه‌ممه 9-10-2019 به‌رامبه‌ر به 12ی ربیع الاولی 1441 ، لقی خوشكانی هه‌ولێری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ڤیستیڤاڵێكی باڵاپۆشی بۆ زیاتر له 250 كه‌س له كچانی شاری هه‌ولێر ساز كرد.
نازناز مجید، به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری یه‌كگرتووی خوشكان تايبه‌ت به ماڵپه‌ری یه‌كگرتووی رایگه‌یاند: " به‌مه‌به‌ستی هاندان و پاڵپشتی كچانمان بۆ باڵاپۆشی، هه‌ڵساین به سازدانی ئه‌م ڤیستیسڤاڵه و زیاتر له 250 كچ لای ئێمه ناونووسكران و خه‌ڵاتیان بۆ ئاماده‌كرابوو و تاجی زێرینی باڵاپۆشییان پێبه‌خشرا".
ناوبراو زیاتر وتی : " بریار وایه ساڵانه كاری هاوشێوه ئه‌نجام بده‌ین و ده‌رگامان كراوه‌یه بۆ هه‌ر كچێك كه ویستی بوون به باڵاپۆشی هه‌بێت".