وێنە هەواڵ

وێنەهەواڵ ... ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەهەولێر بەشداریكرد لەمەراسیمی نوێژی جەژن

وێنەهەواڵ ... ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەهەولێر بەشداریكرد لەمەراسیمی نوێژی جەژن

 

ئەمرۆ هەینی 1-9-2017 مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەشداری مەراسیمی جەژنی قوربانی پیرۆزی كرد لە مزگەوتی حاجی سدیق شەربەت فرۆش لەشاری هەولێر.

بە شادیەوە پیرۆزبایی لە ئامادەبوان كردو لەپەیامێكیدا رایگەیاند: هیوا خوازین ئەم جەژنە ببێتە بۆنەی گەرانەوەی تەبایی و ئاسودەیی و چاككردنی بژێوی و موچەی فەرمانبەران و رێكخستنەوەی ناوماڵی كوردستان و سەرەتای قۆناغێكی نوێ لە ئاشتەوایی نیشتمانی و كاراكردنەوەی دەزگا شەرعیەكان و خۆ ئامادەكردن بۆ هەنگاوەكانی پرسی سەربەخۆیی و پرۆسەی چاكسازی ریشەیی بە ئاسایی كردنەوەی پەرلەمان و پرۆسەی ڕیفراندۆم، گەلی كوردستان بە گشت پێكهاتە و هێزە سیاسیەكانیەوە لەبەردەم وێستگەیەكی مێژوویی گرنگدایە و دەبێ گشت جیاوازی و ناكۆكیەكان وەلا بخەن و پێكەوە بە یەكریزی و كۆدەنگی رووبەرووی پێشهات و تەحەدیەكان بینەوە و ئاشتەوایی ناوخۆیی بەردی بناغەی سەركەوتنە لەم قۆناغەدا و ئومێدەوارین وەرزی روحی و مەعنەوی و كۆمەڵایەتی ئەم جەژنە باشتر بكەینە هۆكار بۆ بەرەوپێش چوون و لێكنزیك بوونەوە و كاراكردنەوەی پرۆسەی سیاسی .