
مه‌ڵبه‌ندی دووی هه‌ولێری یه‌كگرتوو خولی گه‌نجانی په‌یامدار، گهنچینهی گۆمه‌ڵگان بۆ ژماره‌یه‌ك له كچان و كوران ساز كرد
به ئامانجی ئاشناكردنی بابه‌ته جۆراجۆره‌كانی سه‌رده‌م .به‌شی په‌روه‌رده‌ی مه‌ڵبه‌ندی دووی هه‌ولێری یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان خولێكی به دروشمی (گه‌نجانی په‌یامدار، گهنچینهی گۆمه‌ڵگان) بۆ ژماره‌یه‌ك له گه‌نجانی كوران و كچان ساز كرد .
مه‌رجان عه‌لی سه‌رپه‌رشتیاری خوله‌كه رایگه‌یاند:" ده‌مانه‌وێ له رێگای ئه‌م خولانه‌وه گه‌نجه‌كانمان ئاشنا بكه‌ین به دیارده مه‌ترسیداره‌كان و هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌یشتن به لوتكه‌ی خواسته‌كانی گه‌نجان له رێگای خول و راهێنان به به‌شداربوان" .
له خوله‌كه چه‌ندین بابه‌تی زانستی و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و دیارده مه‌ترسیداره‌كان له‌سه‌ر گه‌نجان خرایه‌روو، له پێناو خۆپاراستن له دیارده نادروسته‌كان و هۆشیاربوون له‌و دیاردانه.
خوله‌كه زیاتر لن 140 گه‌نج به‌شداربوون و بۆ ماوه‌ی 8 كاتژمێر خوله‌كه به‌رده‌وام بوو.