هەواڵ و چالاکی فراکسیۆنەکان

فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لە میوانان کرد

فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لە میوانان کرد

ئەمڕۆ سیشەممە بەبۆنەی یادی 2/6 یادی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لە میوانان کرد، بەوبۆنەیەوە جەعفەر ئیمینیکی جێگیری سەرۆکی پەرلەمان و خاتوو بێگەرد تاڵەبانی سکرتێری پەرلەمان و فراکسیۆنی پارتی و فراکسیۆنی یەکێتی و فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی و فراکسیۆنی گۆڕان و فراکسیۆنی کلدو ئاشور و فراکسیۆنەکانی تورکمان و ئێزدی سەردانی فراکسیۆنی یەکگرتویان کرد.
لە لایەن ئەندامانی فراکسیۆنی یەکگرتوو پێشوازی گەرم لە میوانان کرا و فراکسیۆنی یەکگرتوو خۆشحاڵی خۆی بۆ هاتنی میوانان دەربڕی.