
ئەمڕۆ 2-1-2023 وەفدێکی دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەسەرۆکایەتی بەڕێز د.محمد هاودیانی بەرپرسی دەزگای پەیوەندیەکان و بەیاوەری بەڕێزان م.محمد دارەتویی و م.عبدالعزیز هەرکی سەردانی کونسلخانەی تورکیایان کرد لە هەولێر بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن بەبۆنەی دەست بەکاربوونی کونسلی نوێ و لەلایەن بەڕێز مەمەد مەولود یاقوت کونسلی گشتی ترکیا لەهەرێم و وەفدی یاوەری پێشوازیان لێکرا.
لەکۆبونەوەکەدا هەردولا تاوتوێی دوایین گۆڕانکاریە سیاسیەکانی هەرێم و ناوچەکەیان کرد و لەم بارەوە بۆچۆنیان ئاڵوگۆڕ کرد.
هاوكات هیوای سالێکی نوێی پڕ خۆشی وکامەرانیان بۆ خەڵکی هەرێم خواست.
لەکۆتاییدا هەردولا جەختیان کردەوە لەسەربەهێز کردنی پەیوەندیە دووقۆلیەکان لەپێناو بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و ئاشتی و ئارامی لە هەرێم و ناوچەکە.