هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

مامۆستا سەلاحەدین : مانگی ڕەمەزان پیرۆزە ئەبێ حورمەتی بیگیرێ

مامۆستا سەلاحەدین : مانگی ڕەمەزان پیرۆزە ئەبێ حورمەتی بیگیرێ

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 5ـ6ـ2017 بەئامادەبونی بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەزگای ناوەندی بانگەواز ئێوارە خوانێک بۆ کادیرانی پێشکەوتوی یەکگرتوو لەهەولێر سازکرد.


لە ووتەیەکدا بۆ ئامادەبووان بەرێز ئەمینداری گشتی یەکگرتوو وێرای پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزانی لە ئامادەبوان پیرۆز کرد و جەختی لەوەکردەوە کەئەندامانی یەکگرتوو لەهەرئاست و شوێنێکبێ ئەبێ خزمەتکاری دین و میللەت لەبیرنەکەن و بە ئەرکی سەرشانی خۆیان هەڵسن و بتوانن لەکاری دینداری خۆیان بەرامبەر ئەم میللەتە درێغی نەکەن.


هەروەها مامۆستا سەلاحەدین وتیشی مانگی ڕەمەزان پیرۆزە ئەبێ حورمەتی بیگیرێ نەک تەقینەوەی تێدا ئەنجامبدرێت و ببێتە هۆی خوێن ڕشتن و وێرانە، بۆیە ئێمە وەکو یەکگرتوو بۆ بەرەنگاربونەوەی بیری توندرەویی و لادانی دینی لەهەر شوێنێک بێت دەبێ ریشه‌كێش بكرێ و بیری میانرەوی و چاکەخوازی پەرەو گەشەی زیاتری پێبدەین.