هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی پێشوازی لە كادیرانی پێشكەوتووی یەكگرتوو دەكات لە كەركوك

ئەمینداری گشتی پێشوازی لە كادیرانی پێشكەوتووی یەكگرتوو دەكات لە كەركوك

 

ئەمینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە كادیرانی پێشكەوتووی یەكگرتوو دەكات لە كەركوك و هیوای خواست هەموولایەك پشتیوان بن بۆ سەركەوتن بەسەر كێشەكاندا و زۆرترین دەستكەوت بۆ یەكگرتوو بەدی بێت.

 

رۆژی شەممە 29-4-2017 بەڕێز ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ی ئیسلامی كوردستان، لە شاری هەولێر پێشوازی لە بەرپرس و ژمارەیەك كادیری پێشكەوتوی مەڵبەند شەشی یەكگرتووی كرد لەكەركوك..

لە میانەی كۆبوونەوەیاندا بەرێز ئەمینداری گشتی وێڕای نرخاندنی زەحمەتیان و بەخێرهێنانیان، تیشكی خستە سەر گرنگی كاری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ڕابردوو ئێستادا هیوای خواست هەموولایەك پشتیوان بن بۆ سەركەوتن بەسەر كێشەكاندا و زۆرترین دەستكەوت بۆ یەكگرتوو بەدی بێت، هەروەها بەبۆنەی نزیك بونەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزانیشەوە پیرۆزبایی خۆی ئاراستە كردن و هیوای خواست ئەم مانگە ببێتە مایەی بەخۆداچونەوەو پێكەوەژیان، هەروەها چارەسەركردنی كێشەی لایەنەكان سیاسیەكان و یەكریزی بپارێزین تا بەیەكەوە بگەینە مافی ڕەوای گەلەكەمان.