ئەمرۆ دووشەممە 24-4-2017 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان یاوه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی جێ به‌جێ كردن سه‌ردانی سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ سكرتێر و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌ت كۆبۆ‌وه..
سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو به‌مه‌به‌ستی ئاگادار بونه له‌ڕه‌وش و كاروباره‌كانی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیان ، مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو پشتیوانی خۆی بۆ ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدان دوپات كرده‌وه هیوای خواست ئه‌و ڕێكخراوه به‌رده‌وام بێت له دروست كردنی هیوا بۆ گه‌نجان و له وته‌یه‌كیشدا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ ئاماده‌بوان له‌باره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: عیبره‌تمان له‌ڕابردوو وه‌رنه‌گرتوه ئه‌وانه‌ی ئێستا رووده‌ده‌ن دووباره‌ن پێشتر له حه‌فتاكان و شه‌سته‌كان ڕوویداوه ئه‌و جیله‌ی ئێستای سیاسه‌تمه‌داران خۆ پیرۆزكردن و رازی بون له‌خۆیان زۆر پێوه دیاره بۆیه ئه‌مه‌ش هۆكاری فه‌شه‌لمانه..
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌باره‌ی ڕیفراندۆم و كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: ناكۆكی و نارێكی هه‌یه شته‌كان تێك دراون وه‌ك حكومه‌ت و په‌رله‌مان وتومانه به‌پارتی و یه‌كێتی پێویسته شته‌كان چاك بكرێنه‌وه به پێوه‌ری ئیستحقاقی ئینتیخابی ساڵی 2013 وه ئاشته‌وای نیشتیمانیمان پێویسته پێش ریفراندۆم بۆ ئه‌وه‌ی ریفراندۆم نه‌تیجه‌كی باش بداته ده‌ستمانه‌وه .