هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە شاندی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردییەكانی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو كرد

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە شاندی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردییەكانی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو كرد

رۆژی دووشەممە 10-4-2017 بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە شاندی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردییەكانی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو كرد.

لە سەردانەكەیاندا بۆلای ئەمینداری گشتی یەكگرتوو شاندی میوان سوپاسی بەرێزیان كرد بۆ ڕەخساندنی دیدارەكە و خۆشحاڵی خۆشیان دەربڕی بۆ ئەو پێشوازی و هەوڵ و كۆششانەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەماوەی چەند ساڵی رابردو بۆ گەیشتن بەئاوات ومافەرەواكانی گەلی كوردستان و لە ڕۆڵ و كاریگەرییان لەناوچەكەو هەرێمی كوردستان بەتایبەتی.

هەروەها ئامادەیی خۆیان ڕاگەیاند كە بە هەموو توانایەك پشتیوانی كوردستان و بەرژەوەندیی گەلی كوردستان دەبن و كار بۆ سەرخستنی پرۆسەی ریفراندۆم و پرسی سەربەخۆیی كوردستان بكەن..

لە كۆبوونەوەكەدا شاندی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردییەكانی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو باسیان لە بارودۆخ و ژیان و گوزەرانی كوردانی وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست و سۆڤییەتی جاران كرد. و ئاواتی دێرینی خۆیان دەربڕی بەسەركەوتنی ئەزمونی سیاسی هەرێمی كوردستان و داوایانكرد چارەسەری كێشەكان بە حیوارو ئاشتیانە بكەن..

لەكۆتاییدا ئەمینداری گشتی بەگەرمی پێشوازی لێكردن و هەوڵ و بیرۆكەكانیان بەرز نرخاندو تیشكی خستە سەر رۆڵی ئاشتیخوازانەی یەكگرتوو بۆ سەرخستنی ئەزمونەكەمان و بەڵێنی پێدان كە بەردەوامبێت لە خەباتی سیاسی و مەدەنی بۆ گەیشتن بەئامانجی ستراتیژی گەلەكەمان كە سەربەخۆیی و دیاركردنی مافی چارەی خۆنوسینە..