هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

وێنە... ئەمینداری گشتی یەکگرتوو سەردانی هەردوو مەڵبەندی کۆمەڵ و بزوتنەوەی ئیسلامی لەهەولێر كرد

وێنە... ئەمینداری گشتی یەکگرتوو سەردانی هەردوو مەڵبەندی کۆمەڵ و بزوتنەوەی ئیسلامی لەهەولێر كرد

 

ئەمرۆ چوارشەممە ۱۵ـ۳ـ۲۰۱۷ مامۆستا سەلاحەدین محەمەد، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان یاوەر لەگەڵ ئەندامانی سەركردایەتی و ئەنجومەنی جێ بەجێ كردن و راواێژكار و كادیرانی مەڵبەندی دووی یەكگرتوو سەردانی مەڵبەندی سێی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستانی لەشاری هەولیر كرد وەفدی مەڵبەندی بزوتنەوەی ئیسلامی كە پێك هاتبو لە بەرپرسی مەڵبەند و كارگیران و ئەندامانی مەڵبەند پێشوازی و بەخێر هێنانیان لەئەمینداری گشتی یەكگرتوو كرد.

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەوتەیەكی بۆ ئامادەبوان تیشكی خستە سەر پرۆژەی هاریكاری ئیسلامی و بەدەستكەوتی بۆ خەڵكی كوردستان لەقەڵەم دا رایگەیاند وەك ئیسلامیەكان باش لە پرۆژەكە هاتوینەتە پێشەوەو هەنگاوی زۆر باشمان بریوەو بەرەو پێش چونی باش هەیە لەبارەی دۆخی هەرێمیش رایگەیاند دۆخی ناوچەكە ئێمە بوینتە قوربانی دۆخەكە بەڵكو دەستمان لەگەندەڵی و تێكدانی دۆخەكە نیە هەنگاویش دەنین بۆ چارەسەری .

دواتر وەفدی یەكگرتوو سەردانی مەڵبەندی كۆمەلی ئیسلامی كوردستانی كرد لەشاری هەولێر وەفدی مەڵبەند بەرپرسی و كارگیرو ئەندامانی مەڵبەند لەپێشوازی وەفدی ئەمینداری گشتی بون لەوێش ئەمینداری گشتی یەكگرتوو تیشكی خستە سەر دۆخی كوردستان و گۆرانكاریەكانی ناوچەكە و بەگشتی دۆخی ئیسلامیەكان لەكوردستان و لە جیهاندا لەبارەی دۆخی ئیسلامیەكان لەكوردستان ئەمینداری گشتی یەكگرتوو رایگەیاند زەمەنیكە پاساوی لیك دوریمان لەیەكتر نەماوە وە نابیت رێگە بدەین پرۆژەی كاری ئیسلامی بگەرێتە دواوە.

م-ع-ك