هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

سەرۆكی ئەنجومەنی شوراى ئێرانی، رۆلی ئەمینداری گشتی و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەرز دەنرخێنێت

سەرۆكی ئەنجومەنی شوراى ئێرانی، رۆلی ئەمینداری گشتی و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەرز دەنرخێنێت

 

 

لە كۆبوونەوەی شاندى باڵای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمینداری گشتی جەخت لە رۆڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەقامگیری عێراق و رەوایەتی مافەكانی كورد و ئاشتەوایی نێو ماڵی كوردیی دەكاتەوە.

رۆژی 15/2/2017 لەمیانەی سەردانەكەیاندا بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان (م.صلاح الدین محمد بەهائەدین) و وەفدی یاوەری سەردانی ئەنجومەنی شوراى كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان كرد و لەلایەن د.عەلی لاریجانی سەرۆكی ئەنجومەنی شوراى ئێرانی پێشوازیان لێكرا.


لە دیدارەكەدا ئەمینداری گشتی تیشكی خستە سەر بارودۆخ و قەیرانە سیاسی و ئابوریەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان كردەوە و رۆڵی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان لە سەقامگیری عێراق و ئاشتەوایی نێوماڵی كورد بە گرنگ وەسفكرد، هەروەها ئاماژەی بە رەوایەتی مافەكانی گەلی كورد كرد و كاریگەریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیی لە پشتیوانی لەو مافە رەوایەنەدا رونكردەوە.


لە بەرامبەردا لاریجانی باسی لە مێژوی پەیوەندیە مێژوی وسیاسی و ئابوریەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق و هەرێمی كوردستان كرد و جەختی لە زەروەرەتی وەلانانی ناكۆكیەكان و پیوستی كاركردن بە ئاراستەی بونیادنانەوەی عیراق و هەریمی كوردستان كردەوە و ئامادەیی كۆماری ئیسلامی ئیرانی بۆ هەموو هاوكاری و پشتیوانیەك دەربری، لەم میانەدا رۆڵی ئەمیندای گشتی و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی لە پرۆسەی ئاشتەوایی نێو ماڵی كورد و كاری هاوبەشی لایەنە ئیسلامیەكانی هەرێمی كوردستانی بەرز نرخاند.


هەر لە هەمان رۆژدا ئەمینداری گشتی و وەفدی یاوەری سەردانی د.عەلی ویلایەتی راوێژكاری رابەری كۆماری ئیسلامی ئێرانیان بۆ كاروباری دەرەوە كرد، لە كۆبونەیەكدا گفتوگۆیان سەبارەت بە بارودۆخی عێراق و ناوچەكە و پێشهاتە نێودەوڵەتیەكان و رۆڵی كۆماری ئیسلامی لەسەر تەوژمی ئیسلامی لە جیهاندا و روبەروبونەوەكان قسە و باسیان لەسەركرا،پاشتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا بۆ هەردوولا بەرێز ئەمینداری گشتی تیشكی خستە سەر زەرورەتی وەلانانی ململانێ مێژویەكان و خوێندنەوەی واقیعانە بۆ گۆرانكاریەكانی سەردەم لە پێناو روبەروبونەوەی مەترسیەكان و گەرانەوەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ جیهانی ئیسلامی كرد.


لە بەشێكی دیكەی كۆنگرە رۆژنامەنوسیەكەدا بەرێز ئەمیندای گشتی جەختی كردەوە لە رەوایەتی مافەكانی گەلان بەتایبەت گەلی كورد لە چوارچێوە ی یاسا نێودەوڵەتیی و هەلومەرجە رەخساوەكاندا.


لە بەرامبەردا ولایەتی پشتیوانی خۆی و كۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ گۆشەنیگاكانی ئەمینداری گشتی دەربری و بەڵێنی هاوكاری كاركردنی زیاتر بۆ هاندانی لایەنی عێراقی و كوردستانیەكان بە ئاراستەی سەقامگیری سیاسی و دوبارە بونیادنانەوەی عێراق كردەوە.


شایەنی باسە لە زنجیرەی سەردان و كۆبونەوەكاندا رۆژی پێشتر (14/2/2017) وەفدی باڵای یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان بە سەرپەرشتی ئەمینداری گشتی سەردانی هەریەك لە (مەجمەعی تەقریبی مەزاهیبی ئیسلامی) یان كرد و لە لایەن (سەید موسی موسەوی) جێگری بەرپرسی مەجمەعەوە پێشوازیان لێكراو و باس و خواس لەمەر بابەتە هەنوكییەكانی جیهانی ئیسلامی كرا، هەروەها لە درێژەی سەردانەكانی وەفدەكەدا بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران وەفدەكە سەردانی سەنتەری لیكۆڵینەوەی ستراتیجیان كرد و لەگەڵ توێژەران و بەرپرسانی سەنتەرەكەدا كۆبونەوەیەك ئەنجامدرا، وێرای سەردان و بینینی چەندین كەسایەتی سیاسی و كاریگەر لە كۆماری ئیسلامیی ئێران.


شایەنی نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان (نازم دەباغ) بەمەبەستی بەخێرهاتن سەردانی ئەمینداری گشتی و وەفدی یاوەریان كرد و لە سەردانەكەدا نوێنەری حكومەتی هەرێم ئاماژەی بە رۆڵی ئەمینداری گشتی لە سەر ساحەی سیاسی عێراقی و كوردستانی كرد و جەختی لە زەروەرەتی بینینی رۆڵێكی زیاتر لە لایەن یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستانەوە كرد بۆ گەرانەوەی ئاشتەوایی نێوان لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان كردەوە.

ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەمە وەفدەكەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان گەیشتەوە هەرێمی كوردستان و لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلایەن ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی یەكگرتوو پێشوازی لێكران.