هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئه‌مینداری گشتی و ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یه‌كگرتوو پێشوازیان له‌ میوانان كرد

ئه‌مینداری گشتی و ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یه‌كگرتوو پێشوازیان له‌ میوانان كرد

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 6/2/2017 به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ئیعلانكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانه‌وه‌ له‌باره‌گای تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی یه‌كگرتوو پێشوازی له‌ نوێنه‌ری حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و قونسوڵ و نوێنه‌ری وڵاتان و ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تی و پیاو ماقوڵان و زانایانی ئاینی و قوتابیان و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كگرتوو كرد.

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو له‌میانه‌ی پێشوازیكردن له‌میوانان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ پێویسته‌ ناوماڵی خۆمان رێك بخه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین دۆخی كوردستان باشتر بكه‌ین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێم هه‌ڵوێستی جددی ده‌بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ پرۆژه‌ی هاوبه‌شی ئیسلامی هه‌نگاوی باشی ناوه‌ و پرۆژه‌كه‌ش بۆ رێگه‌گرتنه‌ له‌هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی بیری نامۆ بۆ ناو ئایینی پیرۆزی ئیسلام.

شایانی باسی ئه‌م حزب و لایانه‌نانی سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد بریتی بوون له‌ به‌رێزان
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆران
مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان
مه‌كته‌بی سیاسی جه‌بهه‌ی توركمانی
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان
سه‌رقونسولی گشتی كۆماری توركیا
سه‌رقونسولی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران
سه‌رقونسولی گشتی فه‌له‌ستین
مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شوعی كوردستان
مه‌كته‌بی سیاسی حزبی ئیسلامی عێراقی
سه‌ركردایه‌تی حه‌ره‌كه‌ی عه‌دل و الاحسان
مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی دیمكراتی ئاشوری كوردستان
سكرتێری حزبی بیت النهرێن
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر
لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان
فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان
فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆران له‌په‌رله‌مانی كوردستان
فراكسیۆنی كلد و ئاشوری له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆران له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر
حزبی عداله‌ توركمانیه‌
سكرتێری بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
سكرتێر و مه‌كته‌بی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
فراكسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر
فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر
حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی توركمان
فراكسیۆنی توركمانی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر
پارتی چاكسازی توركمان
حزبی گه‌شه‌پێدانی توركمان
كوردی فه‌یلی
مه‌جلس الاعلا الاسلامی
ته‌ڤگه‌ری چاكسازی له‌ سوریا
وه‌فدی خوشكانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان
پارتی گه‌لی توركمان
وه‌فدی توركمان (أیلی)
وه‌فدی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان
مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشوری
پارتی ئازادی رۆژ ئاوا
مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان
مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی و لقه‌كانی هه‌ولێری یه‌كگرتووی خوشكانی ئیسلامی كوردستان
تۆری هه‌ماهه‌نگی رێكخراوه‌كان
فراكسیۆنی شلاما له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر