هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و قونسولی ئێران لە هەولێر كۆبوونەوە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و قونسولی ئێران لە هەولێر كۆبوونەوە
وای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە بەرواری 9/8/2023 بەرێز مامۆستا صلاح الدین محمد بها‌ءالدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە یاوەری شاندێكی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی پێشوازی لە بەرێز (نصروالله رەشنودی ) سەرقونسولی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و شاندێكی یاوەری كرد .
 
لە دیدارێكەدا گفتوگۆی تایبەت بە بارودۆخی عێراق و هەرێم و ناوچەكە كراو جەختيان لەسەر ئەوەكردەوە كە سەقامگیری عێراق كاریگەری لەسەر سەقامگیری ناوچەكە دەبێت.
 
لە بەشێكی تری دیدارەكەدا هەردولا بە پێویستیان زانی كە چارەسەركردنی كێشەكانی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق بە گفتوگۆ و بەرێگەی دەستوری چارەسەر بكرێت و كاریگەری نەبێت لەسەر بژێوی و موچەو خزمەتگوزاریەكانی هاونیشتمانیان، بۆ ململانێی تەسكی حزبی و بەرژەوەندی تایبەتیش لەوە زیاتر دڵەڕاوكێ دروست نەكەن.
 
شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بەم دیدارە دەربڕی و رۆڵی ئەمینداری گشتی یەكگرتوویان لە هەرێمی كوردستان و عێراق بە گرنگ زانی بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری.