هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: سندوقەكانی دەنگدان بڕیاری مانەوەی ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە دەدات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: سندوقەكانی دەنگدان بڕیاری مانەوەی ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە دەدات
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 7-8-2023، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەك لە كادرو ڕێكخستنەكانی مەڵبەندی یەكی سلێمانی كۆبویەوەو لەوتەیەكدا بەڕێزیان تیشكی خستەسەر ڕوداوی گەورەی كۆچ و سود وەرگرتن لەو ڕوداوە گرنگە بۆ پەروەردەكردنی نەوەكانمان، چونكە نەوەی ئێستا پێویستی بە پەروەردەكردنێكی تەندروستە بەهۆی هەوڵی زۆر بۆ بەلاڕێدابردنیان، پێویستە موسڵمانان لە هەمووكەس زیاتر لێبوردەبن و گەورەی لە لێبوردەییدایە نەك ڕووبەڕوبونەوە.
 
لەبەشێكی تری وتەكانیدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئاماژەی بە بارودۆخی عێراق و هەرێم و ناوچەكەداو ڕایگەیاند: بۆ گۆڕانكاری جدی بەشداری چالاكانە لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەكەین و بەدەیان كاندیدی شیاو و بەتوانامان ئامادە كردوە بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان، جێگای داخە لەسایەی حوكم و حوكمڕانی هەڵەی 30 ساڵی ڕابردوو ئاسۆی گەش و ڕون بۆ داهاتوی هەرێمی كوردستان بەدی ناكرێت ، هێزەكانی دەسەڵات نەخۆیان تیماری دەردی خۆیان دەكەن نەڕێگەش دەدەن كە تیماری دەردیان بكەین و دەسەڵات وادەزانێت تا ڕۆژی دوایی لەسەر كورسی دەسەڵات دەمێننەوە، بەڵام ئەوە بەشداری چالاكانەی هاوڵاتیانە لە ڕۆژی دەنگداندا بڕیار لەمانەوەیان یان لابردنیان دەدات.