هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بۆ خۆپیشاندەرانی كفری: داخوازیەكانتان ڕەوایەو ئێمە پشتگیرتانین، دەسەڵات بۆ هەموو داخوازییەكانی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم كەمتەرخەمە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بۆ خۆپیشاندەرانی كفری: داخوازیەكانتان ڕەوایەو ئێمە پشتگیرتانین، دەسەڵات بۆ هەموو داخوازییەكانی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم كەمتەرخەمە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بۆ خۆپیشاندەرانی كفری: ناكۆكیەكانی یەكێتی و پارتی كاریگەری لەسەر سەرجەم جومگەكانی ژیانی هاوڵاتیان كردووە

لە میانەی پێشوازیكردنی لە ژمارەیەك لە چالاكوان و نوێنەرانی خۆپیشاندەرانی كفری كە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە 1-8-2023 لەبارەگای تایبەتی خۆی لە ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە شاری سلێمانی ئەنجامیدا، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمنیداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕایگەیاند: داخوازیەكانتان ڕەوایەو ئێمە پشتگیرتانین، دەسەڵات نەك بۆ شاری كفری بۆ هەموو داخوازییەكانی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم كەمتەرخەمە، هیوادارم بەردەوام بن بەشێوازی مەدەنیانە دور لەحزبایەتی تەسك تا بەدیهێنانی بەشێكی سەرەكی داواكارییەكانتان و داوام وایە بێ ئومێد نەبن و خۆڕاگربن، هەرچیەك بەشەخسی خۆم و یەكگرتوو لە ڕێی نوێنەرەكانمان لە بەغدا و سلێمانی بكرێت درێغی ناكەین و كەمتەرخەم نابین.

لەبەشێكی تری وتەكانیدا، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئاماژەی بەوەدا: بەداخەوە ناكۆكیەكانی نێوان یەكێتی و پارتی كاریگەری لەسەر سەرجەم جومگەكانی ژیانی هاوڵاتیان كردووە.
لەلایەن خۆشیانەوە چالاكوان و نوێنەرانی خۆپیشاندەرانی كفری سوپاسی ئەمینداری گشتی یەكگرتوویان كرد بۆ ڕەخساندنی دیدارەكەو سوپاسی مەڵبەندی گەرمیان و لقی كفری یەكگرتووی ئیسلامیان كرد و هەروەها سوپاسی بەدەمەوەهاتنی دوو پەرلەمانتاری یەكگرتوو لە بەغدایان كرد كە بریتی بوون لە د.موسەننا ئەمین و مامۆستا دارا سێكانیانی و داواشیان كرد كە یەكگرتوو لە ڕێی نوێنەرەكانی لە بەغداو نوێنەرەكانیان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پشتگیری داواكارییەكانیان بكەن.