لە میانەی سەردانەکانی بۆ دەڤەری بادینان ئەمڕۆ شەممە بەرواری ٢٠٢٣/٧/٢٩ بەرێز مامۆستا صلاح الدين محمد بهاءالدين ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەیاوەری ژمارەیەک لە کارگێرانی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و سەرکردایەتی سەردانی مەڵبەندی ٩ ی ئاکرێی کرد و لە لایەن بەرپرسی مەڵبەند و ژمارەیەک لە کارگێرانی مەڵبەند بە گەرمی پێشوازی کرا .
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە وتەیەکیدا بۆ کادیرانی سنوری مەڵبەندی ئاکرێ رایگەیاند سوپاس بۆ خوا لەم کاروانەین و خەریکی برایەتی و خزمەتین و شانازی دەکەین بە یەکگرتووەکەمان و ھەموان بۆ رەزامەندی خوا تێدەکۆشین .
لە بەشێکی تری وتەکانیدا بارودۆخی ناوخۆی حزب و ئامادەکاریەکان بۆ ھەڵبژاردنەکان باسکرد و ئاماژەی بەوەدا کە بەشداریکردنی ھاوڵاتیان لە ھەڵبژاردن باشترین کارە بۆ گۆرانکاری و خزمەتکردن، و ھەروەھا دواین پێشھات و گۆڕانکاریەکانی ساحەی سیاسی ناوخۆ و عێراق و ناوچەکەی بۆ ئامادەبوان شیکردەوە.