هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمیندارى گشتى : خاڵى جیاوازو جیاکەرەوى یەکگرتوو پێگەیاندنى نەوەى خزمەتکارو راسگۆ و دە ست پاک و دڵسۆزو بە ئەمەکە

ئەمیندارى گشتى : خاڵى جیاوازو جیاکەرەوى یەکگرتوو پێگەیاندنى نەوەى خزمەتکارو راسگۆ و دە ست پاک و دڵسۆزو بە ئەمەکە

لە میانەى بە سەر کردنەوەی شارۆچکەى تەکیە و کۆبونەوى لە گەڵ ئەندامانى لق و رێکخستنەکان کە دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینى 9- 2 – 2018 ئەنجامیدا مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین رایگەیاند خاڵى جیاوازو جیاکەرەوى یەکگرتوو پێگەیاندنى نەوەى خزمەتکار و راسگۆ و دە ست پاک و دڵسۆزو بە ئەمەکە هەوڵ و ماندوبونەکانى ئەندامانى لق و سەرجەم کادیرانى لە خزمەت کردن بە خەڵکى ناوچەکە بە گرنگ وەصف کرد 

جەغتیشى کردەوە کە شانازیە بۆ یەکگرتوو نەوەیەکى خزمەتکارو دەست پاک و دڵسۆزى لە سەرجەم ناوچەکانى کوردستان بێ جیاوازى پەروەردە کردووە . پاشان بەرپرس و ئەندامانى لق و رێکخستنەکان خۆشحاڵى خۆیان بەرامبەر بە سەردانى ئەمیندارى گشتى دەربڕى.
لە کۆتایى ئەمینداری گشتی یەکگرتوو تیشکى خستە سەر بارودۆخى هەرێم عێراق و ئەو گۆڕانکاری لە ناوچەکە رودەدەن . 
لە کۆتایی کۆبونەوەکە دا ئامادەبووان چەندین پرسیارو پێشنیاریان ئاراستەى ئەمیندارى گشتى یەکگرتوو کردو لە لایەن بەڕیزیانەوە وەڵام درانەوە
.