Copyright ©2024 yakgrtw.net All rights reserved
x

وەفدێكی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كرد

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 13ی كانوونی دووه‌می 2025 له‌ دواى سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى وەفدەكەی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كە پێكهاتبوو لە د.هادی عەلی یاریدەدەری ئەمینداری گشتی و د.صلاح الدین بابەكر كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و د.محمد هاودیانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكان و غازی علی ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی هەولێر ، سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكیەتی نیشتمانی كوردستانیانیشیان كرد لە هەولێر و لەلایەن دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی پێشوازییان لێكرا.

دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەكەو لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا هەریەكە د.هادی عەلی یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی باسیان لە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە كرد.

د.هادی عەلی ڕایگەیاند: گفتوگۆمان لەبارەی خێراتركردنی هەردوو لایەنی دەسەڵاتكرد بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و دەستبەكاربوونی پەرلەمان و پرسی مووچەو قوتی خەڵك و بارودۆخی هەرێم و ناوچەكە كرد.

جەختیشی كردەوە كۆبوونەوەكانی ئەمڕۆی یەكگرتوو لەگەڵ پارتی و یەكێتی پەیوەندی بە بەشداریكردنی یەكگرتوو لە كابینەی داهاتووی حكومەتەوە نیە، چونكە یەكگرتوو بە بڕیاری سەركردایەتی ئۆپۆزسیۆنبوونی هەڵبژاردوەو لە پەرلەمانەوەچاودێری كارەكانی حكومەت دەبێت.

لای خۆشیەوە دەرباز كۆسرەت ڕۆڵی یەكگرتووی لە دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان وەك ئەهلی خێر وەسفكردو ڕایگەیاند: هەوڵدەدەین تێبینی و سەرنجەكانی یەكگرتوو بۆ پرۆسەی حكومڕانی لەبەرچاو بگرین.