Copyright ©2024 yakgrtw.net All rights reserved
x

له‌ هەولێر وەفدێكی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو سەردانی مەكتەبی سیاسی پارتی كرد

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 13ی كانوونی دووه‌می 2025 وەفدێكی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كە پێكهاتبوو لە د. هادی عەلی یاریدەدەری ئەمینداری گشتی و د.صلاح الدین بابەكر كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و د.محمد هاودیانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكان و غازی عەلی ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی هەولێر ، سەردانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد و لەلایەن فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و ئەندامانی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی پارتی پێشوازییان لێكرا.

لە كۆبونەوەیەكدا كە زیاتر لە كاتژمێرێكی خایاند وەفدی یەكگرتوو باسی كۆنگرەی نۆیەمی یەكگرتوو و ئەو گۆڕانكاریانەی كرد كە لە پەیڕە و پرۆگرامی یەكگرتوودا كراون.

وەفدەكەی یەكگرتوو لە سەرادانەكەیاندا بۆ مەكتەبی سیاسی پارتی جەختیانكردەوە لە سەر پێویستی دابەشكردنی موچە لە كاتی خۆیدا، بەتایبەتی موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو .

لە بەشێكی تری كۆبونەوەكەیاندا لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی، وەفدەكەی یەكگرتوو گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ناوچەكەیان تاوتوێ كرد بەتایبەتی گۆڕانكاریەكانی سوریا و پێشهاتەكانی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و چۆنیەتی بەرگریكردن و دابینكردنی مافە ڕەواكانی گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستان.

هەروەها پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولاش گفتوگۆی لەبارەوەكرا.