Copyright ©2024 yakgrtw.net All rights reserved
x

یەکگرتوو ئیسلامی کورستان پێشوازی لەشاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات

یەکگرتوو ئیسلامی کورستان پێشوازی لەشاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات

رۆژی یەکشەممە بەرواری 12/ 1 / 2025 بەڕێز د.هادی عەلی یاڕیدەدەری ئەمینداری گشتی و د. محمد هاودیانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی وبەرپرسی پەیوەندیەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و عادل عوبێدو محمد دارەتویی، ساکینەشێخانی کارگێرانی مەکتەبی پەیوەندیەکان پێشوازیان کرد لەبەڕێز د.مەجید حمدامین بەرپرسی مەڵبەند و جێگران و کارگێرانی مەڵبەندی هەولێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەمەبەستی پیرۆزبایی و سەرکەوتنی کۆنگرەی 9ی یەکگرتوو سەردانیان کردبوو.

لەسەردانەکەیاندا شاندی میوان پیرۆزبایی و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەسەرکەوتنی کۆنگرەی یەکگرتوو، هیوای سەركەوتنیان بۆ خواستن.

هەروەها، هەردوولا سەبارەت بە بارودۆخی ناوخۆ و عێراق و ناوچەكە گفتوگۆیان ئەنجامدا.