Copyright ©2024 yakgrtw.net All rights reserved
x

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و شاندێكی بزوتنەوەی العدل والإحسان كۆبوونەوە

رۆژی چوار شەممە بەرواری 8/1/2025 بەرێز مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە بارەگای تایبەتی خۆی لە شاری هەولێر بە یاوەری د. هادی عەلی یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و بەرێزان (د. صلاح الدین بابكر و د. محمد هاودیانی) ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە شاندێكی بزوتنەوەی (العدل والإحسان) بە سەرۆكایەتی ( ئەحمەد شەممەری) و شاندێكی یاوەری كرد.
 
شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە سەركەوتنی كۆنگرەی نۆیەمی یەكگرتوو و هەڵبژاردنەوەی بەرێز مامۆستا سەڵاحەدین بە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و ستافی نوێی سەركردایەتی و دەستەی باڵای چاودێری،و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواستن.
لە بەشێكی تری دیدارەكەدا رۆلی یەكگرتووی ئیسلامی یان لە ساحەی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق بەرز نرخاند و تەئكیدیان لە بەردەوامی پەیوەندی نێوانیان كردەوە .