پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 30/10/2024 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە یاوەری شاندێك پێشوازی لە بەرێز ( احمد الشمری ) بەرپرسی بزوتنەوەی (العدل و الاحسان ) لە هەولێر و شاندێكی یاوەری كرد .
لە دیدارەكەدا بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و پەیوەندیەكانی هەردوولا گفتوگۆی لە بارەیەوە كرا، شاندی میوان پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیان ئاراستەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد