Copyright ©2024 yakgrtw.net All rights reserved
x

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی كۆبوونەوە

ئێوارەی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29 / 10 / 2024 بەرێز مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە یاوەری ژمارەیەك لە كارگێرانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن، پێشوازی له‌ به‌ڕێز ( سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم ) سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانیی و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
 
 
لە دیدارەكەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەكە بەگشتی گفتوگۆی لە بارەیەوە كرا و شاندی میوان پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیان ئاراستەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواستن
.
لە بەرانبەردا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆكی رەوتی حیكمە بۆ هەرێمی كوردستان دەربری و تەئكیدی لە بەردەوامی پەیوەندیەكانی نێوانیان و ئارامی و ئاسایشی عێراق و ناوچەكە بەگشتی كردەوە .