ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە بەرواری 28/10/2024 بەرێز مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری د. هادی عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی و د. صلاح الدین بابەكر كارگێری ئەنجومەنی جێبەجێكردن سەردانی بەرێز ( مامۆستا عەلی باپیر ) سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستانی كرد ..
لە دیدارەكەدا بارودۆخی ناوخۆ و عێراق و شەڕی غەززە و دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆی لە بارەیەوە كرا.
لەسەرەتادا هەردوولا هاورابوون كە بارودۆخ و رەوشی ناوچەكە لە گۆرانكاری خێرادایە و دەبێت بەرپرسیارانە بروانینە دۆخەكە و رەوشی موسڵمانانی غەززە دەبینین كە رۆژانە دەیان و سەدان شەهید و بریندار هەیە و رژێمی زایۆنی زۆر بێ رەحمانە كاولكاری ئەنجامدەدات، وڵاتانی نێودەوڵەتیش بە بێ دەنگی بەدیار ئەم دەستدرێژیانەوە رۆڵی تەماشاكار دەبینن.
لە بەشێكی تری دیدارەكەدا پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دەرئەنجامەكانی گفتوگۆی پێویست لە بارەیەوە كرا