دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە بەرواری 27/10/2024 بەرێز مامۆستا صلاح الدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە یاوەری شاندێكی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی پێشوازی لە بەرێز ( ئێرمان تۆپچو) کونسوڵی گشتی كۆماری تورکیا لە هەولێر کرد.
وەفدی میوان پیرۆزبایی بردنەوەی هەڵبژاردنیان كرد و هیوای سەقامگیری هەرێمی كوردستانیان خواست .. پاشان بارودۆخی هەرێم و عێراق و ناوچەكە خرایە بەر باس و گفتوگۆ.. لای خۆیەوە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سوپاسی بەرێز كونسوڵی گشتی توركیای كرد و هیوای سەركەوتنی لە خزمەتی پەیوەندیەكانی هەرێم و توركیا بۆ خواست