Copyright ©2024 yakgrtw.net All rights reserved
x

ئەمینداری گشتی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ڕێکخراوی یەکگرتووی خوشکان ده‌كات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو رایگەیاند، ساڵیادی 30 ساڵەی لە ڕێكخراوی یەكگرتووی خوشكانی ئیسلامی كوردستان پیرۆز بێت.

لە پەیامێكدا مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین رایگەیاند، 10/26 ڕۆژێکی پرشنگداری خەباتی ئافرەتانی کوردستانە، ساڵیادی 30 ساڵەی ڕێکخراوی یەکگرتووی خوشکانی ئیسلامیی کوردستانە،

ئاماژەی بەوەشكرد، لەم بۆنە مەزنەدا پیرۆزبایی پێشکەش بەخاتوو بەهار عبدالرحمن، سکرتێری خوشکان و و سکرتاریەت و سەرکردایەتی و لقە بەڕێزەکانی ئەم ڕێکخراوە تێکۆشەرە دەکەم

ئەوەشی خستەڕوو، هیوادارم بەردەوام بن لە داکۆکی لە مافە ڕەواکانی ژنانی کوردستان و ڕێگرتن لەهەر پیلانگێڕی و دەستێک کە دەیەوێ شیرازەی خێزانی کوردستانی تێک بدات و کلتووری نامۆ بە شوناس و ئایینی گەلەکەمان بڵاوبکاتەوە، هەردەم سەرکەوتووبن لە خەبات و خزمەتە بێدرێغی و جوانەکانیاندا.