Copyright ©2024 yakgrtw.net All rights reserved
x

سلێمانی.. ئەمینداری گشتی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە كاندیدەكانی لیستی ١٤٨ی یەكگرتوو

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ٢٢/١٠/٢٠٢٤، بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی و لیژنەی باڵای بازنەی سلێمانی، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە سەرجەم كاندیدانی لیستی ١٤٨ لە بازنەی سلێمانی.
 
 
لە وتەیەكدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو هەوڵ و ماندوو بوونی سەرجەم كاندیدانی بەرز نرخاند و سوپاسی كردن لەپای خۆ تەرخانكردن و هەوڵە بەردەوامەكانیان بۆ سەرخستنی لیستەكە و ئاماژەی بەوەشدا كە سەرجەم كاندیدانی لیستی ١٤٨ جێگەی شانازیین و سەربەرزن، لە هەركوێ بن جێگە دەستیان دیاربووە، چونكە ئامانجتان خوا لەخۆڕازیكردن و خزمەتكردنی خەڵك بووە نەك پلەو پۆست.