Copyright ©2024 yakgrtw.net All rights reserved
x

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: ئێمە ئەركە سیاسی و پەروەردەییەكەمان، وەكوو یەك مامەڵە كردووە

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٨/١٠/٢٠٢٤، بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە یاوەری شاندێكی باڵا، رێكخستنەكانی یەكگرتووی لە سنوری قەزای خورماڵ و ناحیەی سیروان بەسەركردەوەو لەوتەیەكدا ڕایگەیاند: ئێمە لە سەرەتای دروستبوونمانەوە تێگەیشتنمان بۆ ئایین ئارام و لەسەرخۆ بووە، ئێمە وەكوو یەكگرتوو ئەركمان تەبلیغە و هیدایەت لەلای خودایە، پێغەمبەران بلاغی موبینیان هەبووە، ڕوون و ئاشكرا بووە و خەڵكیان لە معصیەت دەرهێناوە بۆیە ئێمە وەكوو یەكگرتوو ئەركە سیاسی و پەروەردەییەكەمان وەكوو یەك مامەڵە كردووە و چەندە گرنگی دەدەین بە ساحە سیاسییەكە ئەوەندەش خەمی پەروەردەی تاكمان هەڵگرتووە.
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ئاماژەی بەوەدا ئێمە لەسەرەتای دروستبوونمانەوە بڕوامان بە پرۆسەی هەڵبژاردن بووە و بەباشترین وەسیلەی ساحەكەمان دیوە، گۆڕانكاری بە كتوپڕ ناكرێت بەڵكو كەم كەم ئەكرێت ئێمە بۆ ئەم هەڵبژاردنە زۆرترین كەسی باشمان كاندید كردووە..
لەكۆتایی وتەكانی دا بۆ ئامادەبوان رایگەیاند ئێمە كاری سیاسیمان ئەخلاقیی و هاوسەنگە، ئێمە بە هەڵەشەیی و پۆپۆلیستی سیاسەت ناكەین ئەم ساحەیە ئیشی زۆری دەوێت ئەوەی لەم قۆناخەی كاری سیاسیمان جەختی لێئەكەینەوە بەشدارییەكی جددیە لە پەرلەمان كە چەتری پرۆسەی سیاسی هەرێمەكەمانە..