دوا نیوەڕۆی پێنج شەممە ١٧/١٠/٢٠٢٤، بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی و شورای گشتی لە یاریگای یانەی وەرزشی ئاشتی بەشداری کرد لە ئاهەنگی مەراسیمی هاوسەرانی نوێ لە ژێر دروشمی پاراستنی شکۆی خێزان کە لەلایەن مەڵبەندی یەکی سلێمانی یەکگرتوو سازکرابوو.
مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهادین رایگەیاند: لای یەکگرتوو دوستکردنی خێزان پرەنسیپ و ستراتیژە هەر لە سەرەتای دروستبونمانەوە یەکێک بووە لە کارە سەرەکییەکانمان و جێگای شانازییە یەکگرتوو هەر لە سەرەتاوە بڕوای بەبوونی خێزان هەبووە و بەبڕبڕەی پشتی کۆمەڵگە تەماشای خێزانی کردووە، داوا لە کچان و کوڕان دەکەم بە دروستکردنی خێزان نیشتیمان زیاتر ئاوەدان بکەنەوە و بەرەو پێشی ببەن..
لەکۆتایی وتەکانیدا جەختیکردەوە: ژن و پیاو تەواوکاری کەسایەتی یەکترن، پیاو تەواوکار نابێت تاوەکو ژنەکەی هاوکاری نەبێت بەپێچەوانەشەوە ڕاستە، بە (مودة و رحمة) ئەبنە کەسایەتییەکی دووقات و کەسایەتییەکی بەهێز .. ئەمڕۆ بەکردار نەک بە دروشم خێزانی بەختەوەرمان دروستکردووە و پشتیوان و هاندەریانین و ئێوەی بەرێز نمونەیەکی زیندووی ئەو بەرنامەیەی یەکگرتوون