شاندێکی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بەشداری ئاهەنگەکانی مەولود لە شاری هەولێر دەکات
رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٤/٩/١٥ شاندێکی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە سەرپەرشتی مامۆستا هادی علی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی دووی هەولێر و کارگێڕانی مەڵبەند بەشداریان کرد لە ئاهەنگەکانی مەولودی سەروەرمان ﷺ کە لە ناو بازاڕ و مزگەوتەکانی شاری هەولێر بە بۆنەی یادی لەدایک بوونی پێغەمبەرمان ﷴ ﷺ ئەنجام درابوون.