دواتر لە وتەیەكدا بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ئاماژەی بە مێژووی ژیانی مامۆستای ناوبراو كردو ڕایگەیاند: موسڵمانان بەگشتی و بزافی ئیسلامیی بەتایبەت قەرزاری مامۆستا (محمد احمد الراشد)ن و مەدرەسەی برایان بەگشتی و برایانی عێراق ڕابەرێكی سەنگینی لەدەستدا، بەداخەوە ئەو موفەكیرە گەورە لەحەفتاكانی سەدەی بیستەوە لەدەستی ڕژێمی بەعس دەربازبوو، هەموو ژیانی لە دەرەوەی عێراق لە ئاوارەیدا بەسەربرد.