دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، لە بارەگای تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پێشوازیكرد لە لیژنەی بەدواداچونی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و ئاماژەی كرد كە پێویستە هەنگاوی نوێ بۆ چارەسەری مووچەی مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان بگرینەبەر و لە هەوڵەكانمان بۆ چارەسەری ڕیشەیی بەردەوام بین و لەو چوارچێوەیەشدا بڕیار درا لیژنەكە هەوڵەكانیان چڕتر بكەنەوە بۆ بەدواداچونی جدی بۆ چارەسەری كێشەی مووچە خۆران و هەر كەس و لایەنێك لە عێراق یان لە هەرێمی كوردستان كەمتەرخەم بوبێت بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی ڕووبەڕووی یاسا بكرێتەوە بۆ ئەو مەبەستەش شاندێك دەست بەكار دەبێت.