Copyright ©2024 yakgrtw.net All rights reserved
x

بۆ كۆچی دوایی مامۆستا محمد احمد الراشد، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پرسەنامەیەك ئاڕاستە دەكات

بۆ كۆچی دوایی مامۆستای گەورەو نوسەری بەتواناو بانگخوازی ناوداری جیهانی ئیسلامیی مامۆستا محمد احمد الراشد، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پرسەنامەیەك ئاڕاستە دەكات كە ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەكەیە:
 
من المؤمنين رجال صدقوا ما عاهدوا الله عليه فمنهم من قضى نحبه ومنهم من ينتظر وما بدلوا تبديلا
بەدڵێكی ڕازی بەفەرمانی خودا، هەواڵی وەفاتی مامۆستای گەورەو نوسەری بەتواناو بانگخوازی ناوداری جیهانی ئیسلامیی مامۆستا محمد احمد الراشد، دڵگرانی كردین..
بەكۆچی ئەم مامۆستا مەزنە كتێبخانەی ئیسلامی و كۆنگرەو ڕێكخستن و ڕێكخراوە ئیسلامیەكانی جیهان و تەوژمی وەسەتی و میانڕەوی ئیسلامیی، زاناو بیریارێكی گەورەی لەدەستدا..
عێراق و مەدرەسەی برایانی عێراق ڕابەڕێكی سەنگینی لەدەستدا..
گەلی كورد دۆست و دڵسۆزێكی گەورەی لەدەستدا..
هەموو ژیانی لەئاوارەیی و كۆچ و جیهادی وشەو قەڵەمدا بردەسەر.. خاوەنی عەقڵێكی سەركردانەو پلانی ستراتیژی و قەڵەمێكی بەبڕشت و گوتارێكی هاوسەنگ بوو..
خودا بە ڕەحمی خۆی پاداشتی زەحمەتەكانی و خزمەتەكانی بداتەوەو بەفیردەوسی شاد بكات..
بۆ هاوڕێ و هاوبیرو كەسوكاری داوای سەبرو ئەجر دەكەین...
ئێمە لەم بۆنەیەدا پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی خۆمان و سەرجەم موسڵمانانی جیهان و هاوڕێ و هاوبیرو كەسوكاری خوالێخۆش بوو پێشكەش دەكەین...
إِنَّا لِلّهِ ؤإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ
براتان
صلاح الدین محمد بها‌ءالدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان
27/8/2024