ئەمرۆ شەممە 10_ی ئاب_ی 2024 مامۆستا صلاح الدين محمد بهاء الدين ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئسلامی كوردستان لە فەیسبوك بڵاویكردەوە جارێکی تر ئەم بەرەبەیانە، دەستی چڵکنی تاوانی زایۆنی لە شیرینی خەودا گەیشتەوە زیاتر لەسەد ژن منداڵ و بەساڵاچوو ئاوارەکانی قوتابخانەیەک و هەموویانی خەڵتانی خوێن کرد.. !!
ئەمینداری گشتی یەكگرتو ئاماژەی بەوەش كرد،جارێکی تر هەموو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ومافخوازانی جیهان سەری خەجاڵەتیان شۆڕ کردەوە لەبەردەم قەسابخانەکەی ئەو پەناگەیەدا!!
باسی لەوەش كرد ،ئێمە لە کاتێکدا ئەو دیمەنە کارەساتبارە دەبینین و دڵمان هەڵدەقرچێت بۆیان!!
مامۆستا صلاح الدين محمد بهاء الدين ئەوەشی خستەروو، ڕاشکاوانە لەگەڵ شەرمەزارکردنی داگیرکەری مناڵکوژدا ،کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و زلهێز و خاوەن ڤیتۆکان و ڕێکخراوە بەناومافخوازەکان، بە هاوبەشی ئەم تاوانە دەزانین، لەسەر ئەو خۆ کەڕکردن و بێدەنگییەی هەیانە.
لە كۆتای قسەكانیدا وتیشی شەهیدان بە وادەی خودایی نامرن و بۆ بەهەشت دەچن، بەڵام خەجاڵەتی و عار بۆ ستەمکار و هاوبەش و هاوکارەکانیانە،(وَلَا تَحْسَبَنَّ اللَّهَ غَافِلًا عَمَّا يَعْمَلُ الظَّالِمُونَ..)