لەمیانەی كۆبونەوەی لەگەڵ ئەندامانی شورای گشتی دەڤەری سلێمانی كە بەیانی ئەمڕۆ شەممە 10/8/2024 بەڕێوەچوو، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕایگەیاند: مێژوو زۆرێك لە دیكتاتۆرو زاڵم و ستەمكارانی لەجیهاندا بەڕێ كردوەو زوڵم و ستەم تاسەر نیەو ئەو زوڵمەی كە قەوارەی زایـۆنی لە دانیشتوانی سڤێل و موجاهیدانی غە- زەی دەكات جێگەی نیگەرانی موسڵمانانی جیهان و گشت مرۆڤایەتیەو مێژووش ئەوەی سەلماندووە كە كۆتایی دیكتاتۆرەكان لەناوچونە.
لەتەوەرەیەكی تردا ئاماژە بەگرنگی و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دراو ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جەخیتكردەوە كە پێویستە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەر دوور لەساختەكاری بەڕێوەبچێت و یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان وەك هەمیشە ئامادەسازی تەواوی كردووە لەو پرۆسەیەو كۆمەڵێك كەسی شیاو و بەتواناو بەئەزمونی كاندید كردووە.