كاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە هەولێر تیروپشكێكی تایبەت بۆ ژمارەی لیستی حزب و هاوپەیمانێتی و كاندیدەكان كرا.
ئەمڕۆ شەممە تیروپشكێكی تایبەت بۆ ژمارەی لیستی حزب و هاوپەیمانێتی و كاندیدەكان كرا و یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لیستی ژمارە 148 دەبێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
جێگەی باسە، یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ژمارەیەك كەسایەتی بەتواناو لێهاتووی كاندید كردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە لەكۆتایی مانگی 10ی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.