Copyright ©2024 yakgrtw.net All rights reserved
x

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بەشداری دیداری شاعیری كۆچكردوو گۆران عەباس دەكات

ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە 31/7/2024 لەشاری سلێمانی بەیاوەری ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەشداریكرد لە دیداری شاعیری كۆچكردوو گۆران عەباس كە لەلایەن سەنتەری گەشەپێدانی چالاكی لاوانەوە ڕێكخرابوو، تیایدا نمایشی بەڵگە فیملێك و كۆی بەرهەمی شاعیری ناوبراو كرا.
|
 
لەوتەیەكدا، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ئاماژەی بە مێژووی ژیانی شاعیری كۆچكردوو گۆران عەباس كردو جەختیكردەوە كە كۆچی دوایی كاك گۆران كەلێنێكی گەورەبوو، ئاماژەی بەوەشدا كە مامۆستا گۆران عەباس خزمەتێكی گەورەی بە گەنجان و لاوانی ڕابوونی ئیسلامیی كرد لەڕێگای شیعرو بڵاوكراوەكانیەوەو وتیشی: ئومێد دەكەین خوای گەورەو باڵادەست مامۆستا گۆرانی بە بەهەشتی بەرین شاد كردبێت.

لەبەشێكی تری وتەكانیدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جارێكی تر نیگەرانی قوڵی لەبەرانبەر شەهیدكردنی سەركردەی مەزن ئیسماعیل هەنیە دەربڕی و ڕایگەیاند: ئیسماعیل هەنیە هێمای خۆڕاگری و جیهاد بوو، ئەوەی كە دەیویست خوای پەروەردگار پێی بەخشی، سەرشۆڕی و شەرمەزاری بۆ مرۆڤە خراپەكان و منداڵكوژ و خیانەتكاران لە هەر شوێنێك بن.

May be an image of 4 people, lighting and dais
May be an image of 5 people and daisMay be an image of 2 people, wedding and dais