Copyright ©2024 yakgrtw.net All rights reserved
x

ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پەیامێكی لەبارەی شەهیدكردنی شێخ ئیسماعیل هەنیە بڵاوكردەوە

ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پەیامێكی لەبارەی شەهیدكردنی شێخ ئیسماعیل هەنیە بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند: ئێمە لە كاتێكدا پیرۆزبایی لەو سەركردە مەزنە دەكەین بۆ ئەو پلە باڵایەی كە پێی گەیشت، داواكارین خودای باڵادەست بە براو هاوكارەكانی جێگەی پڕ بكاتەوەو تۆڵەی ئەم تاوانە نامەردانەیە بە باشترین شێوە وەرگرنەوە.


بسم الله الرحمن الرحیم

(ؤلَا تَقُولُوا لِمَن يُقْتَلُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْؤاتٌ بَلْ أَحْيَا‌وٌ ؤلَكِن لَّا تَشْعُرُونَ)

بە دڵێكی ڕازی بە قەدەری خودا، وە شانازی بە پلەی بەرزی شەهیدی، هەواڵی شەهید بوونی موجاهیدی گەورەو كەسایەتی مەزنی جیهادی ڕاستەقینە بەڕێز (شێخ اسماعیل هەنیە) ناخی هەژاندین، لە كاتێكدا ئەو بەڕێزە بەردەوام چاوەڕێی ئەم پلە باڵایە بوو تا بگاتەوە بە كاروانی شەهیدانی پێش خۆی.

بێگومان شەهیدبوون لە ڕێی خوداو لە پێناو دۆزی ڕەوای گەلەكەیدا بۆ هەر كەسێك بەرزترین ئاواتە، بە تایبەت بۆ كەسایەتیەكی گەورەی وەك (اسماعیل هەنیە) كە زۆربەی كەسوكاری پێشی كەوتن بە شەهید بوون.
ئێمە لە كاتێكدا پیرۆزبایی لەو سەركردە مەزنە دەكەین بۆ ئەو پلە باڵایەی كە پێی گەیشت، داواكارین خودای باڵادەست بە براو هاوكارەكانی جێگەی پڕ بكاتەوەو تۆڵەی ئەم تاوانە نامەردانەیە بە باشترین شێوە وەرگرنەوە.
فەلەستین گەلی شەهیدان و لانكەی سەركردە مەزنەكانەو لە دەستدانی پیاوێكی ئاوا خۆڕاگرو موجاهید بە دڵنیایی دەبێتە مایەی پەرەسەندنی كڵپەی ئاگری بەرگری و موقاوەمە دژ بە داگیركەری زایۆنی و پشتیوانەكانی.
ئیسلام و ئەقصاو فەلەستین شایانی هەموو فیداكاری و بەخشینێكن، خودا سەبوری براو خوشك و گشت ئیمانداران بدات و بیگەنێت بە فیردەوس و شادی بكاتەوە بە كاروانی پێغەمبەران و ڕاستگۆیان و صالحان و شەهیدان...
ۆمَن یُگِعِ اللَّهَ ۆالرَّسُوڵ فَأُوڵئِكَ مَعَ الَّژِینَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَڵیْهِم مِّنَ النَّبِیِّینَ ۆالصِّدِّیقِینَ ۆالشُّهَدَا‌وِ ۆالصَّالِحِینَ ۆحَسُنَ أُوڵئِكَ رَفِیقًا)

 

ئەنجومەنی جێبەجێكردنی
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان
31/7/2024