ئەمڕۆ 23_ی تەموز_ی 2024 بەڕێز خەلیل ئیبڕاهیم سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وبەئامادەبونی بەڕێزان هێمن ئەسکەندەر بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن وعبدالعزیز هەرکی کارگێڕی دەزگای پەیوەندیەکان، پێشوازی کرد لەوەفدێکی یۆنامی کەپێکهاتبو لە بەڕێزمانوچ بەرپرسی ئۆفیسی بەغداو بەڕێزفرانکۆ بەرپرسی ئۆفیسی هەولێر وبەڕێزڕیکاردۆ ڕاوێژکار لەیۆنامی.
لەم دیدارەدا هەردوولا باسی گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمیان کردو، جەختیان کردەوە لەسەرئەوەی پڕۆسەکەبەئازادی وپاک وخاوێنی ئەنجام بدرێت.
لای خۆیەوە یۆنامی ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ هاوکاری کردنی کۆمسیۆن لەبواری تەکنیکی وئیدارەدانی هەڵبژاردنەکان.
وەفدی یەکگرتوش زۆرسوپاسی هەوڵەکانی یۆمانی کرد لەهەرێم عێڕاق وسوپاسی دلسۆزی وپەرۆشی ئەوانی کرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان بەپێی پێوەری جیهانی.
لەکۆتاییدا هەردولا جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی هەڵبژاردنەکان بۆبەرەوپێشچونی هەرێم.