دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری 23/7/2024 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە بارەگای تایبەتی خۆی لە شاری هەولێر پێشوازی لە بەرێز (ئێرمان تۆپچو) کونسوڵی گشتی نوێی كۆماری تورکیا لە هەولێر کرد.
لە دیدارەكەدا وێرای بەخێرهێنان، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە كونسوڵی نوێی توركیا لە هەولێر كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەركی نوێی بۆ خواست .
بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جەختی كردەوە لە سەختی دۆخی شەڕی ناوچەسنوریەكان و رێگرتن لە دەرهاویشتەكانی بۆ سەر گوندنشین و سەر و ماڵی هاوڵاتیانی مەدەنی لەو شوێنانەدا.