Copyright ©2024 yakgrtw.net All rights reserved
x

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو: هەڵبژاردن رێگایەکی گرنگ و دروستە بۆ گۆرانکاری لە کۆمەڵگا

ئێوارەی ئەمرۆ یەک شەممە بەرواری٢٠٢٤/٧/٢١ لە میانەی دیدارێکی لە مەڵبەندی دووی هەولێر بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند : جەنگی دەروونی و زیادبوونی کێشەی کۆمەڵایەتی و بوونی دیاردەی نامۆ و رێگە خۆشکردن بۆ خراپە و تێکدانی ئەخڵاقی کۆمەڵگە و ناعەدالەتی و گەندەڵی هۆکارن بۆ ئەوەی بڵێین ساحەی کوردستان پێویستی بە یەکگرتووەکان هەیە تاکو خزمەتی زیاتر بە پەروەردەی میلەتەکەمان بکرێ، هەڵبژاردن رێگایەکی گرنگ و دروستە بۆ گۆرانکاری و دوورخستنەوەی ئەو دیاردە نامۆیانە لە کۆمەڵگا.
 
 
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ئاماژەی بە غرووری دەسەڵاتداران کرد کە بێ باکن بەرانبەر بە میلەت و رایگەیاند ئەبێت هەڵبژاردن بە رێگایەکی دروست دابنێین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، و چونی دەنگدەران بۆ سەر سندوقی دەنگدان گۆرانکاری جدی دروست دەکات.

جێی باسە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ناوی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کردوە و ئەو کەسانەی دەست نیاشانی کردوون کەسی شایستە و خاوەنی کەسایەتیەکی بەهێزن و جێی متمانەن لەنێو خەڵک.

.