لە میانەی پێشوازیكردنی لە بەڕێز كلۆدیۆ كۆردۆنی، جێگری نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق بۆ كاروباری سیاسی و هاریكاریی هەڵبژاردن و شاندێكی یاوەری، كە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە 16-7-2024 بەئامادەبونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن لەشاری سلێمانی بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕایگەیاند: هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد خواستی هەموو تاكێكی كوردستانی و لایەنە سیاسیەكانی دەرەوەی دەسەڵاتە، بۆیە بە گرنگی دەزانین كە نەتەوە یەكگرتووەكان هەموو كارێك بكات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان لەكاتی دیاری كراودا و دوور لە دەستێوەردان و ساختەكاری.
لەبەشێكی تری دیدارەكەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێم و ناوچەكە كراو جەختكرایەوە لەسەر ڕۆڵی بەردەوامی نەتەوە یەكگرتووەكان لەعێراق و هەرێم.