لەمیانەی بەشداریكردنی خولێك كە بۆ پاڵێوراوانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بۆ پەرلەمانی كوردستان لەسنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە ئەمڕۆ شەممە 13-7-2024 سازكرابوو، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمنیداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕایگەیاند: لەبەردەم هەڵبژاردنێكی چارەنوس سازداین و پێویستە بەگەرمی بچین بەدەمیەوە لەپێناو دەستاودەستكردنی دەسەڵات و ڕاستكردنەوەی خواروخێچی حكومڕانی هەرێمەكەمان.. ئێمە هەمیشە بەشێوەی ئاشتیانە وەك یەكەم حزبی مەدەنی لەدامەزراندنەوە هەتاوەكو ئێستا بەردەوام ئامادەبوین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان.