Copyright ©2024 yakgrtw.net All rights reserved
x

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : لە خودا داواكارم ساڵی نوێی كۆچی بكاتە ساڵی سەركەوتنی گەلانی چەوساوە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : لە خودا داواكارم ساڵی نوێی كۆچی بكاتە ساڵی سەركەوتنی گەلانی چەوساوە و شكستی زلهێز و ستەمكارانی جیهان
 
بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی (1446) كۆچی پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو دەكاتەوە :
بسم الله الرحمن الرحيم
إِلَّا تَنصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ ٱللَّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ثَانِىَ ٱثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِى ٱلْغَارِ
جەماوەری ئیسلام پەروەری كوردستان
هاتنەوەی ساڵیادی هیجرەتی سەروەرمان محمد المصطفی (ﷺ) و سەری ساڵی كۆچی لە ئوممەتی ئیسلام و سەرجەم مرۆڤایەتی بە گشتی و گەلی كوردستان بەتایبەتی پیرۆز ئەكەم، لە خودای پەروەردگار داواكارم ساڵی نوێی كۆچی بكاتە ساڵی سەركەوتنی گەلانی چەوساوە و شكستی زلهێز و ستەمكارانی جیهان .. هەروەك دەخوازم لە ساڵیادی بۆنەی هیجرەتی پێغەمبەری سەردارمان (ﷺ) زۆرترین دەرس و عیبرەت وەربگرین لە لێبران و فیداكاری و بەختكردنی سەر و ماڵ لە پێناو پەیامی خودا و چەسپاندنی عەدالەت و دامەزراندنی حوكمی رەشید و پارێزگاری مافی مرۆڤ و بڵند راگرتنی پەیامی راستەقینەی ئیسلام..
هیجرەت بەو هەنگاوە گەورەیە دائەنرێت كە هێڵی جیاكەرەوەی دوو قۆناغی جیاواز و گرنگی پەیامی خودايه بۆ مرۆڤایەتی .. سەرەتای گۆرانكاریەكی گەورە بوو لە هەموو رەهەندەكانی ژیاندا .. دەستپێكی دامەزراندنی دەوڵەتی مەدینە و دەستوری پێكەوە ژیانی پێكهاتەكان بوو.
هیجرەتی پێغەمبەر و یارانی سەلمێنەری ئەوەیە كە دەبێت عەقیدە و مەبدەئو پەیامی رزگاری مرۆڤ لە پێشەوەی هەموو شتەوە بێت، بۆیەش وەك مرۆڤ ئەنجامدرا و هاوشێوەی میعراج موعجیزە نەبوو تاكو هەموو موسڵمانێك ئامادە بێت ئەنجامی بدا و شیاوی دووبارەكردنەوە بێت ..
هیوادارین ساڵی نوێی كۆچی ساڵی سەركەوتنی گەلی ستەمدیدەی فەلەستین بێت بەسەر داگیركەری مناڵ و سڤیل كوژدا.
ساڵی كۆچكردن بێت لە كۆیلەیی و پاشكۆیەتی و بەزین بۆ سەربەرزی و سەركەوتن و چالاكی و خزمەت ..
جارێكی تر ساڵیادی كۆچ و سەری ساڵی (1446) پیرۆز بێت لەگەلی ئیسلام پەروەری كوردستان و عێراق و ئوممەتی ئیسلام ..
براتان
سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
30/ذي الحجة /1445هجرى