Copyright ©2024 yakgrtw.net All rights reserved
x

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بەشداری مەراسیمی نوێژی جەژنی قوربانی پیرۆزی كرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەشاری سلێمانی بەشداری مەراسیمی نوێژی جەژنی قوربانی پیرۆزی كرد.

پێشتر بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە كە ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە:

هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز لەهەموو لایەك پیرۆز ئەكەم، لەخودای هەمووان داواكارم كە حەجی حاجیان قەبوڵ بكات و دوعاكانیان گیرا بكات، وە ئەم جەژنە بكاتە بۆنەی گێڕانەوەی شكۆی ئوممەتی ئیسلام وسەقامگیری مرۆڤایەتی ویەكڕیزی میللەت وئاشتەوایی نیشتمانی وعەدالەتی كۆمەڵایەتی كۆمەڵگەكەمان.
هیوادارم پەندو عیبرەت لە ئیرادەی پۆڵایینی ئیبراهیم پیغەمبەر(دروودی خودای لێ بێت) وئارامی هاجەرە خاتون وپابەندی و گوێڕایەڵی ئیسماعیل پێغەمبەر(دروودی خودای لێ بێت) وەرگرین و لەژیاننامەی سەرداری پێغەمبەران محمد (دروودی خودای لەسەر بێت) زۆرترین وانەی پەیامداری وعەدالەت و ژیانی مرۆڤانە بخوێنین ..
جەژنی خۆشی وسەركەوتنی هەموو ستەمدیدەو بێبەشانی جیهان بێ..
هەمیشە شادبن.
براتان
سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
9 ژو الحجە 1445
15ی حوزەیرانی 2024