بەڕێز د.عەلی محێدین قەرەداغی سەرۆكی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە ، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەكات كە ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە:
سڵاو و ڕەحمەتی خوداتان لێبێت
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان پیرۆزبایی لەبەڕێزتان دەكەم، لەخودای گەورە و میهرەبان داواكارم كە ئەم جەژنە بكاتە مایەی خۆشی و خێرو بەرەكەت و هۆكاری یەكڕیزی و خوشگوزەرانی و سەربەرزی بۆ گەلی كوردستانی ئازیزمان.
د.عەلی محێدین قەرەداغی
سەرۆكی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان