Copyright ©2024 yakgrtw.net All rights reserved
x

بزووتنەوەی گۆران پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەكات

بزووتنەوەی گۆران بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەكات كە ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە:

 

بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان
بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پیرۆزبایی لەبەڕێزتان و ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی و سەرجەم دۆست و لایەنگراتان دەكەین.
هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و خۆشگوزەرانی بۆ هاونیشتیمانیانی هەرێمی كوردستان و قوڵكردنەوەی زیاتری گیانی یەكتر قبوڵكردن و كاری پێكەوەیی، كۆتایی هاتنی سەرجەم ناخۆشی و نەهامەتیەكانی میللەتەكەمان..
دووبارە پیرۆزەو بەهیوای جەژنێكی خۆش بۆ هەموولایەك..

بزووتنەوەی گۆران