بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەكات كە ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە:
بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان
سڵاوی خودای پەروەردگارتان لێ بێت
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەم و هیوای كامەرانیی و تەندروستییتان بۆ دەخوازم و لەخوای میهرەبان داواكارم ئەم جەژنە بكاتە مایەی تەبایی و خیرو خۆشیی بۆ میللەتەكەمان و ئارامیی و ئاوەدانیی و ئایندەیەكی گەش بۆ هەرێمەكەمان و سەركەوتنی مسوڵمانان لە هەر كوێیەك هەن و حاجیەكانیشمان بەشادیی و سەلامەتیی و طاعەت قووڵییەوە بگەڕێنەوەو هەر شاد و سەركەوتوو بن.
عەلی باپیر
سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان