Copyright ©2024 yakgrtw.net All rights reserved
x

سەرۆككۆماری عێراق پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەكات

بەڕێز د.لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆككۆماری عێراق بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەكات كە ئەمەی خوارەوەی دەقی پەیامەكەیە:

بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان

سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت
بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، پیرۆزباییەكی گەرمتان ئاڕاستە دەكەم، هیوای تەندروستی باش و كامەرانیتان بۆ دەخوازم.
لەخوای گەورە داواكارم ئەم جەژنە ببێتەمایەی خێرو خۆشی بۆ هەمووان، هەروەها ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری بۆ گەلەكەمان و تەواوی نەتەوەو گەلانی ناوچەكەو جیهان بهێنێت.

دوبارە جەژنتان پیرۆز بێت.

د.لەتیف جەمال ڕەشید